ئەمڕۆ جارێکی دیکە شاندێکی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانى لەگەڵ دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی دیکە کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی، كۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی كۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، شاندی یەکێتی پێکهاتووە لە (ڕزگار حاجی حەمە بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و زیاد جەبار و براکۆ شێرکۆ، هەروەها شاندی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بریتین ڕێبوار یەڵدا بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن و زانا مەلا خالید، عەبدول سەلام بەرواری.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان تاوتوێ دەکەن.
پێشتر لە شاری هەولێر یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی دەزگای هەڵبژاردن کۆبوونەوە و و پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێکرد و کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆ سێیەم کۆبوونەوەى نێوان ئەو دوو حزبەیە.