ئاگاتان لێیە باوکی میسی لە سعودیە داوای چی پارەیەکی خەیاڵی کردووە

ڕووداوەکان بە خێراییەکی زۆر لە دوایین کاتژمێرەکاندا خێراتر دەبن سەبارەت بە دانوستانەکانی هیلالی سعودی لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان کە لە کۆتایی وەرزی ئێستادا دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.


 بەرنامەی ڕادیۆی بەناوبانگی ئیسپانیا بەناوی "ئێل چیرینجیتۆ" درەنگانی دوێنێ بەڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە باوکی مێسی پێشوازی لە پێشنیارەکەی سعودیە دەکات، بەڵام مەرجی ئەوەی دابوو کە کوڕەکەی مووچەیەکی زۆر زیاتری پێبدرێت لەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسر وەریگرتووە، کە بە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

 ڕۆژنامەنووس جەیمی ئەسترین ڕوونی کردەوە کە باوکی مێسی پێشنیارەکەی ئەلهیلالی ڕەتکردەوە کە ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی بە کوڕەکەی دەدا و داوای ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆی کرد، بەو پێیەی جیاوازی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی ڕۆناڵدۆ بەس نییە.

 ڕۆژنامەنووس ئەحمەد ئەلعجلان   ئاماژەی بەوەدا کە باوکی مێسی لە ئێستاوە لە ڕیازی سعودیەیە و دوو وێنەی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەو کەسە نیشان دەدات کە عەبدوڵڵا حەمەد، سەرۆکی ئەکادیمیای وەرزشییەو مەهد یاوەری بووە و ئەلعجلانیش بە یەکێک وەسفی کردووە لە کەسانی نزیک لە شازادە عەبدوڵڵا ئەلفەیسەڵ، وەزیری وەرزشی سعودیە.

 جێگای سەرنجە کە پاریس سانجێرمان هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی، بەڵام پێدەچێت دەرچوونی ئەم دواییە لە چامپیۆنزلیگ پاڵەوانی جیهان قەناعەت پێبکات کە کیشوەرە کۆنەکە بەجێبهێڵێت.


PM:07:54:14/03/2023