زانیاری نوێ لەسەر بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی سلێمانی

پسپۆری بواری کەشناسی و ئاراز جەبار ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزی بوومەلەرزەکە ٥ پلەی رێختەر بووە.

ئاراز جەبار لە پۆستێکدا وەک ئاماری سەرەتایی بوومەلەرزەکە دەڵێت "کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند بەگوێرەی زانیاری سەرەتایی گوری بوومەلەرزەکە ٥ پلە بووە بە پلەی رێختەر".

هەروەها دەشڵێت "چەقی بوومەلەرزەکە نزیک ھەورامانی تەخت بووە لە رۆژھەڵاتی کوردستان".

کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراقیش دەڵێت" چەقی بوومەلەرزەکە دەکەوێتە نێوان سنوری عێراق- ئێران".

ئەمشەو کاتژمێر ٩:٣٢ بوومەلەرزەیەکی بە‌‌هێز ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو پێنجوێنی هەژاند.

PM:10:16:16/03/2023