دەست بە كردنەوەی فەرمانگەكانی پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەكرێت


بەرپرسێكی پاسپۆرتی عێراقی رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو فەرمانگەكانی پێدانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی یەك لەدوای یەك دەكرێنەوە.

ریاز جەندی كەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو فەرمانگەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بەشێوەی یەك لەدوای یەك دەكرێنەوە، دوتریش فەرمانگەی كەڕادە دەكرێتەوە ئەمەش جگە لەكردنەوەی پێنج فەرمانگەی دیكە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەو هاوڵاتییانەی هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایین، پاسپۆرتی ئاسایی نوێیان پێدەدرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی كە پاسپۆرتەكانیان بەسەرچووە و داوای پاسپۆرتی ئاساییان نەكردووە بەپێی میكانیزمێك تەنها لەرێگەی فەرمانگەكانی بەغداوە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنییان پێ دەدرێت.



PM:12:57:17/03/2023