مێسی بۆ 3ساڵ پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودیەوە دەکات

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە، لیۆنێل مێسی، ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ یانەی هیلال بۆ ماوەی 3 ساڵ یەکلاییکردووەتەوە، هەروەها کێبڕکێی فیدراسیۆنی جددە لە گرێبەستەکەدا هەبووە، ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەش پێشتر بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی داوە.

  ڕۆژنامەی "الیوم سعودیە” لە لاپەڕەی ماڵپەڕی "ئەلمیدان ئەلریادی” لە "تویتەر” پشتڕاستی کردەوە: "مێسی لە نێوان ئەلهیلال و ئەلئیتیحاد بۆ یەکەمجار بابەتەکەی یەکلایی کردەوە بۆ ماوەی سێ ساڵ”.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم بڕیارە دوای ئەوەی هاندەران لە دوایین یارییەکانی  ئێستای یانە پاریسیەکەە فیکەیان بەرامبەر ئەو یاریزانە لێدا، کاتێک زانیان کە بڕیاری ڕۆیشتنی داوەو گرێبەستی  لەگەڵیاندا نوێنەکردووەتەوە”.

 بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کە تیپەکەی ئێستایەتی کۆتایی پێبێت، بەبێ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە، ڕاپۆرتەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێستا دانوستانەکان گەیشتوونەتە بنبەست.

 


PM:09:13:21/03/2023