ئەو ناوچانە دەستنیشان کران کە لە عێراق و هەرێم مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزەیان لەسەرە

وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق رایدەگەیەنێت" دەسەڵاتی چاودێری بومەلەرزە ئەو ناوچانەی دەستنیشان کردووە کە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیان لەسەرە". 
 
عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند" دەسەڵاتی چاودێری بومەلەرزە ئەو ناوچانەی دەستنیشان کردووە کە ئەگەری هەیە بوومەلەرزەیان تێدا ڕووبدات کە بریتین لە (سلێمانی، دیالە، خانەقین، واست و میسان)، چونکە لەسەر هێڵی بومەلەرزەزانی هەڵکەوتوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو شتێک کە لە سۆشیال میدیادا بڵاودەبێتەوە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی هاوڵاتییان.

عامر جابری لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا جەختیشی کردەوە کە بومەلەرزە کارەساتێکی سروشتییە و پێشبینی ناکرێت. 


PM:05:57:22/03/2023