شاسوار عەبدولواحید: زیاتر ٦٥%ی داهاتی هەرێم لە ژێر دەستی دوو بنەماڵەی حوكمڕاندایە


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، زیاتر ٦٥%ی داهاتی هەرێم لە ژێر دەستی دوو بنەماڵەی حوكمڕاندایە و لە هەرێم حكومڕانی "چەتەكان" هەیە، نەك حكومی خەڵك.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، ئەمرۆ لە ئۆفیسی خۆی لە شاری بەغداد پێشوازی لە باڵوێز و نێردەی دیبلۆماسی زیاتر لە ٣٠ وڵات كردووە و یادی نەورۆزیان كردۆتەوە،  لە نێویاندا باڵوێز و نێردەی وڵاتانی (ئەمریكا، روسیا، بەریتانیا، یەكێتی ئەوروپا، نەتەوە یەكگرتووەكان، ئێران، ئوستورالیا، كەنەدا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نەرویج، فنلاند، هۆڵەندا، سوید، كۆریای باشور، و چەندین وڵاتی تر).

شاسوار عەبدولواحید وتویەتی "لە وتارێكدا رامگەیاند لە هەرێم دوو بنەماڵە چەك و پارەیان خستۆتە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان نەك ژێر كۆنترۆڵی دامەزراوەكان و زیاتر ٦٥%ی داهاتی هەرێم لە ژێر دەستی دوو بنەماڵەی حوكمڕانە و لە هەرێم حكومڕانی چەتەكانمان هەیە نەك حكومی خەڵك".



PM:10:36:22/03/2023