بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە سنورەكانی ئێران و توركیا ڕوویدا

ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی (٥.٦) پلەی رێختەر لە سنوری نێوان توركیا و ئێران ڕوویدا. 

ناوەندی بومەلەرزەزانی ئەوروپا - دەریای ناوەڕاست (EMSC) ڕایگەیاند" بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.٦) پلەی ڕێختەر لە ناوچەی ورمێ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە نزیک سنووری تورکیا و ئێران ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە بە دوری (٩٥) کیلۆمەتر لە ئورمیە و (١٧) كیلۆمەتر لە شاری خۆی ئێران روویداوە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئێران، هەروەها بومەلەرزەکە لە قوڵای (٣٠) کیلۆمەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە تۆمارکراوە. 


AM:08:47:24/03/2023