لە حەسەكەی رۆژئاوا هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكی


لەشاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان هێرشكرایە سەر بنكەیەكی ئەمریكی و سەربازێكیان كوژرا، ئەمەریكاش، ئێران بەئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتبار دەكات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) رایگەیاندووە، هێرشێكی درۆنی لە حەسەكەی رۆژاوای كوردستان بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی روویداوە و بۆتەهۆی كوژرانی سەربازێكی ئەمریكی و برینداربوونی پێنجی دیكە، لەو رووەشەوە ئێران تۆمەتبار دەكەن بە هێرشەكە.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە، سەرۆك بایدن دەسەڵاتی بە هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا داوە هێرشی ئاسمانی ورد لە رۆژهەڵاتی سوریا دژی ئەو دامەزراوانە ئەنجام بدەن كە گروپەكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بەكاریان دەهێنن.



PM:02:41:24/03/2023