مۆدریچ و هازارد پەیوەندی بە خولی سعودیە دەکەن

خۆسێ فیلیکس دیاز، سەرنووسەری  مارکا دووپاتیکردەوە کە لۆکا مۆدریچ و ئیدن هازارد دوو لەو یاریزانانەن کە پێشبینی دەکرێت ڕوو لە خولی سعودیە بکەن.


 دیاز وتی: " مۆدریچ لە هاوینی ٢٠٢٣ یان ٢٠٢٤ دێتە خولی سعودیە، چونکە دەیەوێت لەوێ کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت.


 لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەگەر هازارد ئۆفەرێکی سعودی بەدەستبهێنێت، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ئاگاداری حجزکردنی فڕۆکەیەکی تایبەت دەبێت بۆ ئەستێرە بەلجیکییەکە بۆ ئەوەی دیپۆرتی بکاتەوە.


 جەختیشی کردەوە کە " تێڕوانین بەرامبەر بە خولی سعودیە گۆڕاوە، ڕەنگە هاتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چاوی جیهانی بۆ تۆپی پێ لە شانشینی سعودیە ڕاکێشێت".


PM:02:53:24/03/2023