مەسرور بارزانی پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگییەوە دەكات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) بەمەبەستی پرسە و سەرەخۆشی دایكی، پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگییەوە كرد.

بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگییەوە كردووە بۆ سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دوایی دایكییەوە كە ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد، لە بەرامبەریشدا، لاهور شێخ جەنگی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەكەی بۆ پەیوەندی و سەرەخۆشیكردنی مەسرور بارزانی دەربڕیوە.

دوای تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان لاهور شێخ جەنگی وەك هاوسەرۆكی یەكێتی  لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی، ماوەیەكە پەیوەندییەكانی لاهور شێخ جەنگی و مەسرور بارزانی، روویان لەئاساییبوونەوە كردووە.



PM:05:04:25/03/2023