سەرنووسەی میدیایەکی پارتی داوا دەکات قونسڵی ئەمەریکا لە هەرێم بگۆڕدرێت

‌قونسڵی ئەمەریکا لەگەڵ مەسرور بارزانی
سەرنوسەری میدیایەکی پارتی کە ناوی (مانا میدیایە) داوا دەکات قونسڵی ئەمەریکا لە هەرێم بگۆڕدرێت.

لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی، مەشخەڵ کەوڵۆسی نووسیوویەتی" کارەکەی کونسوڵی ئەمریکا، دەستوەردانە لەکاروباری ناوخۆی کوردستان و پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی ڤییەنای تایبەت بەکاروباری کونسوڵییە کەلە 1963 واژۆکراوە".

لە درێژەی نووسینەکەیدا کەوڵۆسی دەڵێت " بەگوێرەی هەمان ڕێککەوتن کە نەتەوەیەکگرتووەکان پەسەندی کردووە، هەرێم دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا نەکات و وەکو کەسێکی ( غير مرغوب فيه) داوای گۆڕینی بکات".

لە کۆیتایی ئەوەش دەخاتەڕوو کە هەرێم ناچارنیە هۆکارەکانی ئەو داوایەی ڕوون بکاتەوە.

مەشخەڵ کەوڵۆسی پێشتر کادیری یەکێتی بوو لە دەزگای خەندان کاری دەکرد، دواتر یەکێتی جێهشت و چووە ریزەکانی پارتیەوەو ئێستا ئەو میدیایەی ئەو خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەریەتی پارتی پارەی پێدەدات و خەرجی دەکات.



PM:06:48:25/03/2023