رێباز حەملان: مەسرور بارزانی و سودانی پەیوەندی تەلەفون ئەنجام دەدەن

 
سەرۆکی حکومەتی ( ماوە بۆدرێژکراوە) و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی بڕیاری دادگای فەرەنساوە پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجام داوە.

 رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی و ئابووری بە میدیاکانی پارتی رایگەیاندووە" مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەند کاتژمێرێک لە رێگەی ئۆنلاینەوە لەبارەی بڕیاری دادگای فەرەنسا گفتوگۆیان کردووە و لەسەر کۆی پرۆسەکە قسەیان کردووە".

ئەو دەڵێت " لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا هەیەو بێگومان لەگەڵ بەغدا دەگەینە چارەسەرێکی گونجاو و ئەو بابەتەش کۆتایی دێت".



AM:08:27:26/03/2023