لە بازاڕێکی هەولێر ئاگر کەوتەوە و چەند دوکانێک سوتان

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕێکی شاری هەولێر ئاگرێک کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی میدیا)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی سوورچیانی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوە کە بەهۆیەوە زیاتر لە (١٠) دوکان سوتان.

بەهۆی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر شوێنەکە کەوتووە و تائێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕانەگەیەندراوە. 


AM:08:45:27/03/2023