کێشەی نەبوونی پاسپۆرت لە سەرجەم پارێزگاکان چارەسەر دەکرێت

بەڕێوەبەری رەگەزنامە و باری شارستانیی عێراق چارەسەری، کێشەی پاسپۆرت لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەهەرێمیشەوە راگەیاند.

ریاز کەعبی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی بەغداد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی "هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی سەرجەم ناوەندەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت بکەن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتەکانیان و ئەو کێشەیەی هەبووە چارەسەرکراوە”.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ ئازار وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند کە ٥٠٠ هەزار دەفتەری پاسپۆرتی  بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکاندا دابەشکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی پێدانی پاسپۆرت لە سەرتاسەری عێراق.

ماوەیەک بوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کێشەی نەبوونی پاسپۆرت بووبە دیاردە. 





PM:04:09:28/03/2023