لویس دی لا فونتێی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا نائومێدی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو دۆڕاندنەی بەرامبەر سکۆتلەندا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کە 2-0 تووشی بوو،هۆکارەکەشی روونکردەوە.
راهێنەرە ئیسپانیەکە لەسەر دۆڕانەکە وتی:" یارییەکە زۆر ئاڵۆز بوو بەهۆی تایبەتمەندییەکانی یاریزانی بەرامبەرەوە، ئێمە هەلمان دروستکرد، بەڵام وردەکارییە بچووکەکان وای لە ئێمە کرد بدۆڕێین.
وتیشی:" نەخشەی ڕێگاکە ناگۆڕین، کە بریتییە لە بردنەوەی هەموو ئەو یارییانەی کە تا ئێستا ئەنجاممان نەداوە. ئێمە دەمانزانی ئەم گرووپە تیپی بەهێزی هەیە و ئاسان نابێت.
یارییەکە کە لە یاریگای هامپدن پارک ئەنجامدرا، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆ سکۆتلەندا کۆتایی هات.