بوومەلەرزەیەک شاری ئەدەنەی تورکیای هەژاند


ئەمرۆ چوارشەممە، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤،٥ پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا هەژاند.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ( ئافاد)، لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاند" ناوەندی بوومەلەرزەکە لە ناحیەی سێمبیلی سەر بە ئەدەنە بووە".

ئافاد، ئەوەش دەخاتەڕوو کە بووومەلەرزەکە وە لە قوڵایی ٩:٨٣ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

لە رۆژی ٦ ی شوباتدا دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیای هەژاند و بە سەدان بوومەلەرزەی پاشەکشە بەدوای خۆیدا هێنا، کە زیاتر لە ٥٠ هەزار قوربانی لێکەوتەوە.



PM:10:16:29/03/2023