وێنە.. نووسەر و سینەماكارێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ كەریم بەختیاری نووسەر و سینەماكار، بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ كەریم بەختیاری، ڕاگەیاندكار و نووسەر و سینەماكار، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

كەریم بەختیاری، خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو،
 نوسەرو سینەماکار و پێشکەش کارێکی بە توانا بوو. 

کەریم بەختیاری لە زانکۆی تاران چەند ساڵێک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەکانی هەڵەبجە بوو، دوای ساڵی (۲۰۰۳) هاتە ناو کاری ڕاگەیاندن و کۆمەڵێک بەرنامەی تایبەتی بۆ کوردستان تیڤی ئامادە کرد، بۆماوەی چەند ساڵێک ڕووی لە شاری هەولێر کرد و لەوێ نیشتەجێ بوو، پاشان چووە ئەمریکا و لەوێ نیشتەجێ بوو.

ماوەیەك لە هەرێمی كوردستان بوو، پاشان چووە ئەمریكا و لەوێ پێی زانی كە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە، ماوەیەكی زۆرە لە وەرگرتنی چارەسەر بوو بۆ نەخۆشییەكەی.

هەروەها کەریم بەختیار ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، پێش ئەوەی نەخۆشیەکەی زۆر پەرەبستێنێ ئەندامی کۆمیتەی حیزب بوو لەواشنتۆن. 


AM:11:18:30/03/2023