پیاوێك لەلایەن ماڵە خەزوورانییەوە كوژرا


شەوی رابردوو لە شاری كەركوك، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان هاوڵاتییەك و  ماڵە خەزورانی، بەهۆیەوە هاوڵاتییەكە كوژراوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك بە ئێن ئارتی راگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییە كاتژمێر ٣ی شەوی رابردوو چۆتە سەر ماڵە خەزورانی و دەمەقاڵێ دروستبووە و دواتر دۆخەكە ئاڵۆز بووە و بە دار و بەرد شەڕیان كردووە لە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتییە كوژراوە.

سەرچاوەكە روونیكردۆتەوە، ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی ٣٨ ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە و پێشمەرگەیە و لەگەڵ خەزوریدا پورزای یەكترن.




PM:01:51:31/03/2023