میسی بڕیاری کۆتایی بۆ یاریکردن لە سعودیە دا

پێگەی  TNTی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە  لیۆنێل مێسی بژاردەی سعوودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ یاریکردن ڕەتکردەوەو نایەوێت لەو دوو خولە یاری بکات و ئەو یاریزانە لە ئێستادا دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت.


 بە پێی زانیاری ئەم سەرچاوە، پاریس سانجێرمان هێشتا دەیەوێت گرێبەستەکەی میسی نوێ بکاتەوە و لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە گفتوگۆ دەکەن .

هەروەها  لە بەرشەلۆنەش، ئێستا نیەتی گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان هەیە، تەنها یەک کەس لە بەرشەلۆنەوە هەیە کە پەیوەندی لەگەڵیدا دەکات، ئەویش چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەرە.

رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی گاستۆن ئیدۆڵ ئاشکرای دەکات، ئەگەر ئۆفەرێک لە پاریس و بەرشەلۆنەوە  بۆ میسی بێت، پێموایە لیۆ بەرشەلۆنە هەڵدەبژێرێت، میسی بژاردەی سعودیەی بە تەواوی لە ئێستادا لە مێشکی خۆی لابردووە، بەڵام تا ئێستاش بەرشەلۆنە هیچ ئۆفەرێکی رەسمی پێشکەشی ئەو یاریزانە نەکردووە ".



AM:04:06:01/04/2023