لە كەركوك سێ چەکداری داعش دەستگیركران

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سێ چەکداری داعش لە شارۆچكەی زابی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیرکران". 

بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان لە شارۆچكەی زابی سەر بە پارێزگای كەركوك سێ چەکداری داعشیان دەستگیركردووە كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە پلە و پۆستی جیاجیا لەناو ڕێكخراوی داعش كاریان كردووە، هەروەها لە ئێستادا ئەو دەستگیركراوانە ڕادەستی لایەنی یاسایی و داواكار كراون.


AM:09:52:07/04/2023