شاندێکی باڵای عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکەن

ئەمڕۆ شەممە شاندێکی باڵای عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگاتە سلێمانی. 

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی عيراق سەردانی سلێمانی دەکات و لە تەقینەوەکەی فرۆکەخانەی سلێمانی دەکۆڵنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە پەرلەمانی عيراقیش لیژنەیەکی دەرخستنی ڕاستیەکان پێکبهێنێت لە لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمان و سەردانی سلێمانی بکەن.


AM:09:15:08/04/2023