کاتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی ‌خۆراكی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كرێت".

نەوزاد كامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" بەشە خۆراكی چوارەم گەیشتووەتە كۆگاكان و لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكەین". 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا نەوزاد کامیل داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی، چونكە بە بەردەوامی بەشەكانی دیكە دێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماددە خۆراكییانەی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان زیادكرابوون تەنها هێلكەكە ماوە ئەوانی دیكەی هەمووی نێردراوە و بەسەر بریكارەكان دابەشكراوە. 

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بۆ هەر ماڵێك پێنج كیلۆ ئاردی سفر و یەك كیلۆ مەعكەرۆنی و نیو كیلۆ نیشاستە و یەك تەبەق هێلكەی زیادکراوە. 


AM:09:30:11/04/2023