باوەڕ ناکەن تۆخێل چی دەڵێت لەسەر شکستە قورسەکەی یانەکەی بە مان سیتی

سەرەڕای ئەوەی یانەی مانچستەرسیتی لە یاریگای خۆی توانی لە یاری چونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ 3-0لە بایرن میونخ بباتەوە، بەڵام تۆماس تۆخێلی راهێنەری بایرن میونخ دەڵێ "ئەنجامەکە شایەنی ئێمە نەبوو".

  تۆماس توخێل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای یاریەکە وتی: " دەزانم یاریی گەڕانەوە  چەندە قورسە، هەموو شتێک ئەگەری هەیە ئاستی ئەمڕۆی یانەکەم بەدڵ بوو ئەگەر ئەو گۆڵەمان تۆمار بکردایە کە شایەنی بووین، یارییەکی جیاوازتر دەبوو، بەڵام بە توندی سزادراین".

  تۆماس توخێل وتیشی:"  ئێستا شاخێکی گەورەمان هەیە لە پێشمان بۆ سەرکەوتن، ئاستی ئەمڕۆ هەنگاوێک بوو بۆ پێشەوە و لەسەر یاریگای خۆمان هەوڵ دەدەین تۆپی پێ هیچ مەحاڵێک نازانێت، ئێمە تیپێکی ئەڵمانیین و وازناهێنین، یارییەکە کۆتایی نایەت تا ناوبژیوان یارییەکە کۆتایی پێنەهێنێت".  

لە،کۆتایدا  تۆماس توخێل وتی: "پێموایە بەلایەنی کەمەوە شایەنی گۆڵێک بووین، دوو سێ گۆڵمان لەدەستدا.. پێموایە یاریزانەکان متمانەیان بەخۆبوون و یەکلاکەرەوە نەبوو لەبەردەم گۆڵەکەدا، بێگومان ئەنجامێکی سەختە، بەڵام دڵخۆشم بە ئاستی تیپەکە ئەمڕۆ".


AM:03:09:12/04/2023