١٧١ ئێسك و پروسكی ئەنفالكراو لە خانەی پزیشكی بەغدایە


یەكێتی نوسەرانی جینۆسایدی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستاش ١٧١ ئێسك و پروسكی ئەنفالكراو لە خانەی پزیشكی بەغدایە و داواش دەكات لە یادی ئەنفالدا یاسایەكی تایبەت بۆ قەدەغەی ستایشكردنی بەرپرسانی رژێمی پێشووی بەعس دەربكرێت.

یەكێتی نوسەرانی جینۆساید لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، سبەینێ ٣٥ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر گەورەترین تاوانی نێودەوڵەتی تاوانی ئەنفال، رژێمی بەعس ‎لە شاڵاوەكانی ئەنفالدا تێكڕای توانای سەربازیی و ئەمنیی و دەوڵەتیی بە بەشداری جاش و جەیشی شەعبی بەكارھێنا بۆ سەر خەڵكی كوردستان بەگشتی و گوندكان بە تایبەتی، وێڕای چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی و چەكی كیمیاوی و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی.

یەكێتی نوسەران ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای ئاراستەكردنی رەخنەی توندو سەركۆنە كردنی بێباكیان نیگەرانە لە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر كەمتەرخەمیان سەبارەت بە دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدی كوردستان، جەخت لە ئەنجامدانی چەند هەنوێك دەكەن.

راگەیەنراوەكە رایگەیاندووە، ئەو شوێنانەی ناونراون مۆنیۆمێنتەكانی ئەنفال، بایەخیان پێبدرێت و  بكرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەكانیان بۆ دابین بكرێت. بە زانستی و راستی بكرێن بە مۆنۆمێنت، ئەركە یاساییەكان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژماركردنی گومانكردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشكردنی تاوانبارانی ئەنفال.

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە، ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی  ئەنفال لە باشوری عیراق دوای پشكنینی پزیشكی. ئەم بابەتە بكرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراقی. بەتایبەتی ١٧١ ئێسك و پروسكەكەی كە ھێشتا لە خانەی پزیشكی بەغدایە.



PM:09:29:13/04/2023