بەڤیدیۆ...ژاپۆنیەك بەشداری عەرب ئایدڵ دەكات و گۆرانی فەیروز دەڵێت

كچە ژاپۆنییەك بەشداری پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ دەكات و گۆرانی عەرەبی دەڵێت.
ناو كۆیاسۆ كە كچێكی تەمەن 29 ساڵی ژاپۆنییە لە وڵاتەكەیەوە دەچێتە دوبەی بۆ بەشداری كردن لە تاقیكردنەوەكانی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵدا و بە وتنی گۆرانییەكی فەیروز سەركەوتن بە دەست دەهێنێت.
ناو ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو تاكە كەسە لە وڵاتەكەیدا گۆرانی بە عەرەبی دەڵێت، بۆ ئەمەش چەند جارێك وشەكانی گۆرانییەكە بە عەرەبی دەنوسێتەوە و پاشان لەبەریدەكات.
ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكە سەرسامیان بە توانای ئەو كچە دەربڕی و كارتی دەرچونیان بۆ قۆناغی داهاتوو پێبەخشی.



PM:03:07:06/09/2014