پۆلیس لەسەر كوشتنی گەنجەكەی هەولێر روونكردنەوە دەدات


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی لە شەقامی 120 مەتری كوژراوە، تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كاتژمێر 9ی شەوی  18ی نیسن رووداوێكی كوشتن روویدا لە شەقامی 120 مەتریی شاری ھەولێر و تۆمەتبار (م. ص. ع) لە ھەمان كاتدا خۆی رادەستی یاسا كرد و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

پێشتریش برایەكی ئەو كوژراوە رایگەیاندبوو "شەوی رابردوو لەنزیك كاتژمێر 9ی شەو برایەكم لەسەر شكانەوەی ئوتومبیل لە شەقامی 120 مەتری، لەگەڵ ئوتومبیل دەیكشێننەوە سەر یەكدی، كەسەكە ئەفسەری پۆلیسە و برای ئومێد سەباحە كە بەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێمە، بەڵام ئەوان سێ كەسی چەكدار بوون، پاشان ئەفسەرەكە لە ئوتومبیلەكە هاتۆتە خوارەوە و فیشەكی بە براكەمەوە ناوە و كوشتویەتی".

برای ئەو كەسە كوژراوە وتویەتی "پاشان براكەمیان بردۆتە نەخۆشخانە و دواتر بێمنەتانە خۆیان رادەستی پۆلیس كردووە، تائێستاش كەسوكاری بكوژ هیچ هەڵوێستیان نییە و دەمانەوێت سەرۆكی حكومەت بێتە سەر خەت".



AM:12:25:20/04/2023