لە شارێکی باكووری كوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە یەکێک لە شارەکانی باكووری كوردستان ڕوویدا، بەڵام بووەمەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانى نەبووە.

میدیاكانى تورکیا بڵاویانكردەوە، بەیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (٤.٦) پلەی ڕێختەر لە شاری خەربەتی باكووری كوردستان ڕوویدا.

زەمینلەرزەکە بە قوڵای (١١) كیلۆمەتر لە ژێر زەویدا بووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانى بە دوای خۆیدا نەهێناوە. 

ڕۆژی (٦)ی شوباتی ئەمساڵ دوو بومەلەرزەی بەهێز توركیا و سوریای هەژاند کە بەهۆیەوە دەیان هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە (١٠٠) هەزار كەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها لەسەدا (٥٠)ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە داڕووخان.


PM:01:21:20/04/2023