کەشناسی هەرێم کەشوهەوای دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی باران بارین دەکات. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەل بارینی کەمێک باران لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش دابارین زیاتر دەبێت هەندێک کات تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی نزمتردەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ و خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا، بەڵام لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت بۆ سەرووی (٣٠)کم بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٧ - ٩)کم دەبێت. 

کەشناسی دەربارەی کەشوهەوای دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با (١٠ - ٢٠)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٨ - ١٠)کم دەبێت. 


PM:12:12:21/04/2023