سعودیە داوایەكی دیكە لە ئێران دەكات


وەزیری ڕێگاوبان و بنیاتنانی شارەكانی ئێران رایدەگەیەنێت، وەزارەتەكەی داواكارییەكی فەرمی سعودیەی پێگەیشتووە كە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی ڕێكبخات، جگە لەو گەشتانەی كە بۆ حەج دیاریكراون.

مێهرداد بەدرباش، وەزیری ڕێگاوبان و بنیاتنانی شارەكانی ئێران رایگەیاندووە، بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێرن و شانشینی سعودیە داوایەكی فەرمی ئەو وڵاتەیان پێگەیشتووە كە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی جگە لەوانەی بۆ حەج دیاریكراون ئەنجام بدرێن.

بەدریاش روونیكردۆتەوە، هەردوو وڵات ئیرادەی پتەوی خۆیان ڕاگەیاندبوو بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێك بدەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی گشتیی هاوكاریی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان، لەم ڕوانگەیەوە و بەمەبەستی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان ئێران و سعودیە دەست پێدەكرێتەوە، جگە لەو گەشتانەی كە بۆ حەج دیاریكرابوون.



PM:03:58:23/04/2023