راوێژکارێکی سەرۆک وەزیران:
بودجە بە تێگەیشتنی حکومەت و پەرلەمان تێدەپەڕێنرێت

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت" پێویستە حکومەت هەندێک گۆرانکاری ئەنجام بدات تا کورتهێنانی بودجە تێپەڕێنیرێت."

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەزهەر محەمەد راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" لێکتێگەیشتن لەنێوان پەرلەمان و حکومەتدا هەیە، بەڵام تێبینییەکانی پەرلەمان بۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمان لەسەر حکومەت پێویست دەکات هەندێک گۆرانکاری ئەنجام بدات".

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیراندەشڵێت" دانوستان لەنێوان حکومەت و پەرلەماندا هەیە و پێویست ناکات جارێکی دیکە پرۆژە یاسای بودجە بگەڕێندرێتەوە، چونکە لەڕاستیدا کات درەنگی کردووە و ئەوە چوار وەرزە بودجە و پلانی دارایی لە وڵاتدا تێنەپەڕێندراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، پێیوایە لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا لە ناوخۆیاندا پێویستیان بە کۆدەنگی نیشتیمانی هەیە هەتا بتوانرێت پڕۆژە یاساکە تێپەڕێنرێت لەگەڵ ئەنجامدانی هەندێک گۆرانکاری سادە لەدیاریکردنی بڕی بەشە بودجەی وەبەرهێنان لەنێوان پارێزگاکان و هەرێمەکاندا.

ێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند بودجەی ئەمساڵی عێراق ١٤٠ ترلیۆن دینارە و ٨٠ ترلیۆنی بۆ موچە و خەرجییەکانی حکومەتە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، ئەو بودجەیەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەکراوە زۆرترین بودجەیە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.




PM:08:46:23/04/2023