به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" دوو باندی مه‌ترسیداری بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له زنجیره چالاكییه‌كی یه‌ك له دوای یه‌كدا له ماوه‌ی ھه‌شت رۆژی رابردوودا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، له دوو چالاكیدا دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد‌و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌یاساییه‌كان توانییان دوو باندی مه‌ترسیداری بازرگانیكردن به مادده‌ی ھۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن کە پێكاتوون له چوار كه‌س".
راشیگه‌یاند" هاوكات توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی ١١ كیلۆگرام له مادده‌ی ھۆشبه‌ر له جۆره‌كانی كریستاڵ و حه‌شیشدا بگرن".