نرخی نەوت بە نزمی ماوەتەوە

بەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٧ ی نیسان لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا، سەرباری ئەوەی کەمێک بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە دوێنێ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نزمەو لە خوار ٨٠ دۆلارەوەیە.

نرخی یەک بەرمیل برنت لە ئێستادا بە ٧٧ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٧ دۆلارو ٧٢ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٧٤ دۆلار و ٤٠ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٧٤ دۆلار و ٣ سەنت بوو.

مانگی رابردوو وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک پلەس بڕێکی زۆر لە بەرهەمهێنان و خستنە بازارەوەی نەوتی داگرت، بەلآم ماوەیەکی کەم نرخەکەی بەرزبوەوەو دوواتر دابەزیوە بۆ خوار ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەمیلێک برنت.





AM:08:02:27/04/2023