بانکی ناوەندی عێراق بەردەوام دەبێت لەسەر هاریکاری ئەم کەرتە


بانکی ناوەندی رایگەیاند، هاریکارییە  داراییەکانی بۆ پرۆژە بچووک و مامناوەندەکان بەردەوامە و بانکەکە قەرزی ٤ ملیۆن دیناری تاوەکو ٥٠ ملیۆن دیناری دەداتە هاوڵاتیان و لە ماوەی پێنج ساڵدا بە شێوەی قیست لێیان وەردەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە" پشتیوانی دارایی لە پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان بەردەوام دەبێت و پشتیوانییەکەش بریتییە لە چوار ملیۆن دینار تاوەکو ٥٠ ملیۆن دینار و لە وادەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە".

بانکەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات بەردەوام دەبن و پێدانی قەرز بەو هاوڵاتیانەی نیازی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونیان هەیە و پشتیوانییە داراییەکانیان لەلایەن سندوقی نیشتەجێکردنەوە بۆ دابین دەکرێت.

لە ناوەڕاست و باشوری عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ تاوەکو ئێستا بانکی ناوەندەی بەردەوامە لە دابینکردنی پشتیوانی دارایی و قەرزی درێژخایەن بۆ پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان.



PM:10:08:01/05/2023