بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر پارێزگای مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند و لە غازی عەنتابیش هەستی پێکرا.
بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لە ناکاوی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر ناوچەی گۆکسۆنی سەر بە پارێزگای مەڕەشی لە باکوری کوردستان هەژاندووە.
بوومەلەرزەکە بە دیاریکراوی لە کاتژمێر ٨:١٦ خولەکی ئەمشەو و روویداوە و بە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر بووە و لە غازی عەنتابیش هەستی پێکراوە.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەکانی باکوری کوردستان و تورکیا رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ٥١ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و ١٢٠ هەزار کەس برینداربوون.