دەمیرتاش داوایەكی بەپەلە لە گەنجانی باكور دەكات


سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) پەیامێكی‌ نوێی‌ لەبارەی‌ هەڵبژاردنەكانی‌ توركیاوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، "یەڵا گەنجینە".

دەمیرتاش كە ماوەی نزیكەی 7 ساڵە لەگرتوخانەی ئەدرنەیە لەتویتێكدا نوسیویەتی‌ "سڵاو ھاوڕێیان، تەنھا بەوە مەوەستن لەسۆشیال میدیاوە چالاكییەكانی ھەڵبژاردن ئەنجامبدەن، لەسۆشیال میدیاوە ناتوانن قەناعەت بەھیچ كەسێك بكەن، ھەتا 14ی ئایار ماڵ بەماڵ‌و گوند بەگوند بگەڕێن، سەردانیان بكەن، تەوقەیان لەگەڵ بكەن‌و لەئامێزیان بگرن".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەكردووە "بەتایبەت خوێندكارانی زانكۆ پێویستە ئەم ھەفتەیە بەچڕوپری كاربكەن... یەڵڵا گەنجینە، با لەخولی یەكەمدا كۆتایی پێبھێنین".

بڕیار وایە 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆك كۆماریی توركیا بەڕێوەدەچێت‌و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان‌و كەمال كڵچدارئۆغڵو ڕكابەری سەرەكی هەڵبژاردنەكەن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

سەرەتای‌ ئەم مانگەش سەڵاحەدین دەمیرتاش لەتویتێكدا ڕایگەیاند، لەهەڵبژاردنەكاندا دەنگ بەكەمال كڵچدارئۆغڵو دەدات.



PM:06:13:06/05/2023