پاش بڵاوبوونەی هەواڵی رێککەوتنی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ،رۆژنامەی لیکیپ هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
رۆژنامەی لیکیپ ئاشکرای دەکات مێسی تا کۆتایی ئەم وەرزە (حوزەیران/تەمموز) هیچ بڕیارێک لەبارەی داهاتووی خۆیەوە نادات، ئەگەر ئۆفەرێکی 400 ملیۆن یۆرۆی لە ساڵێکدا لە هیلال بۆ هاتبێت، ئەو یاریزانە هیچ شتێک لەگەڵ ئەم یانەیە و نە هیچ شتێکی سەبارەت بە مانەوە لە ئەوروپا یان شوێنەکانی تر دیاری نەکردووە.
هەروەها فرانسیس ئەگیلاری رۆژنامەنوس دەڵێت:" باوەڕ ناکەم لیۆنێل مێسی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بچێتە سعودیە،ئەگەر مێسی نەتوانێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە ئەوا دەیەوێت بەدوای تیپێکدا بگەڕێت لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکات".