دارایی هەواڵی نوێی لەسەر مووچەی مانگی نیسان راگەیاند


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكەن.
 
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم داهاتی نەوتی هەرێم سفر بووە و تەنها 200 ملیار داهاتی ناوخۆ هەیە و كە ئەوەش بەیەكەوە كۆناكرێتەوە,

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە 400 ملیار دینار رەوانە كراوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دیناری دیكە لە بەغدادەوە رەوانە بكرێت، لە سبەینێوە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكەن.




PM:08:07:09/05/2023