ئەمەریکییەکان لە کۆبوونەوەی گردەکە چیان بە کورد راگەیاند؟

ئەو دەمەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا برێت ماکگورک و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان نیکولای ملادینوف لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان لە گردی زەرگەتە هاتنە دەرەوە، ئەوە یەکلایی بوەوە کە کورد بەشداری حکومەتی عەبادی دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی دوێنێ ٨ ی ئەیلول لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو دوو بەرپرسە نێو دەوڵەتیە سەرکردە کوردەکانیان هانداوە تا بەشداری حکومەت بکەن و نەهاتوونەتە دەرێ تا زامنی ئەوەیان کردووە کە کورد بەشداری حکومەت دەکات.

ئەوان لەو کۆبوونەوەیەدا باسیان لەوە کردووە کە لەبەر کورد پاش ئەوەی مالکیان لەسەر حوکم لاداوە، هاوکات عادل عەبدولمەهدیشان لە وەزارەتی نەوت داناوەو شەهرستانیان دوورخستۆتەوە بۆ ئەوەی کێشەکانی کورد لە دۆسیەی نەوتدا بەرەو چارسەر بڕوات، بەتایبەتی کە عادل عەبدولمەهدی دۆستی کوردەو سیاسییەکی میانڕەوە.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە پێدانی وەزارەتی دارایش بە کورد هەر بۆخی یاریدەدەرە بۆئەوەی کورد دووچاری کێشە داراییەکانی پێشوو نەبێتەوە لەگەڵ بەغدا.

بەپێی ئەو زانیاریانە مەسەلەی بوودجەی هەرێمیش وا بڕیارە هەر لەهەفتەی یەکەمی دەستبەکاربوونی عەبادی بودجەی مانگێکی هەرێم بنێرێت بۆ کوردستان.



AM:09:47:09/09/2014