كه‌شناسی‌ هه‌رێم: لە دواینیوه‌ڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی خۆڵبارین چڕتر دەبێت

بەڕێوەبەراتی گشتی کەشناسى و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە هەیە و لە دوای‌ نیوه‌ڕۆشەوە شەپۆلی خۆڵبارین چڕ تر دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، بەهۆی زیادبوونی خێرای با تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین وە لە دواینیوەڕۆوە خێرای با چالاکتر دەبێت بۆ (٣٠)کم/ک شەپۆلی خۆڵ بارینەکە چڕ تر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە دادەبەزن، بەڵام لە کاتەکانی شەودا پلەکانی گەرما (٤ تا ٦) پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشووتر و خێراى با (١٥ - ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٥ – ٧)کم دەبێت و لە کاتی بەرزبوونی تۆز و خۆڵ کەمتر دەبێت لە چوار کم. 

دەشڵێت" سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێت بە نزیکەی یەک تا سێ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێراى باش (١٠ - ٢٠) کم دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا و مەوداى بینین لە نێوان (٧ – ٩)کم دەبێت". 


AM:10:35:13/05/2023