لێدوانێكی نوێ لە عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی سەبارەت بە چاودێری نرخی دۆلار


پارێزگاری بانكی ناوەندی رایدەگەیەنێت، چاودێری نرخی دۆلار دەكەن و چارەسەری گونجاو بۆ گیروگرفتەكان دەدۆزنەوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بە ئاژاسنی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بانكی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەكات بۆ وەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێك كە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود كاریگەری لەسەر هەیە.

عەلاق روونیكردۆتەوە، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەهای دۆلارو ئێستا بەبازاڕەكاندا دەڕۆنەوە بۆ ئاشكراكردنی ئەو گیروگرفتانەی بوونی هەیە لە پێناو نزمكردنەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی فەرمی خۆی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بانكی ناوەندی هەموو داواكارییەكانی كڕین و پێویستی دراوی هاوڵاتیان دابین دەكات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاواز لەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ كردەوەی "نایاساییە".



PM:08:48:13/05/2023