پاش بردنەوەی خولی ئیسپانیا چاڤی هاتە دەنگ


لە خولی ئیسپانیاو پێش تەواوبوونی خولەکە بەچوار هەفتە،یانەی بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی لالیگا بە جیاوازی14خاڵ، ئەمەش پاش بردنەوەی4-2لە ئیسپانیۆل.
دوای بردنەوەی نازناوەکە چاڤی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی بردنەوەی خولەکەی کرد.
چاڤی سەرەتا وتی :"کاری تیمی بنەمای سەرکەوتنە، لە گۆڵپارێزەوە تا پێشەوە، وەرزێکی نایاب، ئێمە جامی سوپەرمان بردەوەو دواتر خولی ئیسپانیا، بەڵام دەبێ لە ئاستی کیشوەریدا دەبێت باشتر بین".

دواتر چاڤی وتی :" داوام لە یاریزانەکان کرد واز لە ئاهەنگگێڕان بهێنن، چونکە ئێمە لە یاریگای خۆمان نین، ئەوەندە هەستم زۆر بوو، خێزانەکەمم بیرکەوتەوە و ئەوانەی هەمیشە لە تەنیشتم بوون، دوای کارێکی باش، پاداشتەکەی گەیشت، ئەم خولە سەقامگیریمان پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی باوەڕمان بە پڕۆژەکە هەبێت".

لەکۆتایدا چاڤی وتی: توشی ڕەخنەی زۆر بووین، کارەکانی ئێرە وەک پێویست قەدر نازانرێت، بەڵام ئەمە بارسایە و من باش دەیناسم، من وەک یاریزانێک بەو شتەدا تێپەڕیوم".


AM:12:40:15/05/2023