ئافرەتێكی تەمەن 90 ساڵ دەسووتێت


لە قەزای كەلار، ئافرەتێكی تەمەن 90 ساڵ سووتاوە و بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەشیەوە رەوانەی شاری سێمانی كراوە. 

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڕەكی بەردەسوور سەر بەقەزای كەلار ئافرەتێك بەناوی (ك، ع،ع ) تەمەن 90 سا هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كە بەشێكی زۆری جەستەی سوتابوو.

عەقید عەلی ئاماژەی بەوەكردووە "بەوتەی كەسوكاری ناوبراو، لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان پاشماوەی كارتۆن و پارچە پەڕۆی كۆكردۆتەوەو بەمەبەستی لەناوبردنیان سوتاندویەتی و لەئەنجامدا خۆشی گڕی گرتوە و سوتاوە، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا".




PM:07:08:16/05/2023