سعودیە مەرجێك بۆ حەجكردن لادەبات


وڵاتی سعودیە مەرجی تەمەنی بۆ ئەو كەسانە لابردووە كە ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان  رایگەیاندوە، لە هەرێمی كوردستان ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی حەجیان تەواوكردووە و ئەوەی ماوەتەوە دەكەوێتە ئەستۆی دەستەی حەج و عومرەی عێراق و لایەنی سعودی.

نەقشبەندی روونیكردۆتەوە، لەپاڵ 33 هەزار و 690 حاجی عێراقی، چور هەزر و 685 كەس لە پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ بەشداری دەكەن.

هەروەها وتویەتی، ئەو ژمارەیەی لە هەرێمی كوردستان بەشداری حەج دەكەن، لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازە، پار سعودیە مەرجی تەمەنی دیاریكردبوو، ئێستا مەرجی تەمەن نەماوە، بۆیە ژمارەی بەشداریكردن زیاتر بووە.



AM:11:39:19/05/2023