لە ناوەندی شاری سلێمانی بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک لە ناوەندی شاری سلێمانی ڕوویدا. 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٩:٢٩) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٣.٢) پلەی رێختەر لە ناوەندی پارێزگای سلێمانی ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە دووری چوار کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سلێمانی ڕوویداوە، بەڵام لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستی پێنەکراوە و هیج زیانێکیش تۆمار نەکراوە.


PM:02:10:19/05/2023