سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووتری ھەدەپە رایدەگەیەنێت، شكستناھێنن و گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ موعجیزەیە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، لە زیندانەوە پەیامێكی سەبارەت بە خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، شكستناھێنن و گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ موعجیزەیە.
دەمیرتاش سوپاسی ھەموو ئەو كەسانەی كرد كە چوونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەوانەشی نەچوونەتە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەوانەشی پارێزگارییان لە دەنگەكان كرد.
هەروە وتویەتی، گەیشتن بەو رێژەیە لە دەنگ لە ھەڵمەتێكی ھەڵبژاردنی پرەنسیپی و ئەخلاقی دژ بەھێزێكی گەورە كە دەستی بەسەر دەوڵەتدا گرتووە موعجیزەیە.
دەمیرتاش داوا دەكات كەس بێھیوا نەبێت چونكە شكستیان نەھێناوە و خۆیان رادەستناكەن و لەشەڕ بەردەوام دەبن.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆكایەتی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و توانیویەتی لە كەمال كڵیچدار ئۆغلو، ركابەری بباتەوە.