دەمیرتاش واز لە چالاکی رۆژانەی سیاسەت دەهێنێت

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە رایگەیاند، "لەم قۆناغەی ئێستادا واز لە چالانی سیاسی دەهێنم".

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "لە ناخی دڵمەوە داوای لێبوردن دەکەن کە نەمتوانیوە سیاسەتێکی شایستە پێشکەش بە گەلەکەم بکەم."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەک هاوڕێکانی بەردەوام دەبێت لە خەبات لە زیندانەوە بەڵام لەم قۆناگەی ئێستادا لە چالاکی سیاسی دەوەستێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشووتر دەمیرتاش لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "وەک بەڵێنێک بە گەل، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە دوای ئەردۆغان پەکەکە رازی بکەن چەک دابنێت".

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە بە تۆمەتی تیرۆر لە زینداندایە و چەندین جاریش دڵنیاییداوە کە لە پەرلەمانی تورکیا دەتوانن کێشەکانی کورد چارەسەر بکەن.


PM:04:03:31/05/2023