باندێكی قۆپیەكردن دەستگیركران


دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركردنی باندێكی فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردنی ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، هێزەكانیان سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هەوڵیاندابوو خوێندكاران فریو بدەن كە پرسیاری پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی دەفرۆشن بە ڕێگای مامەڵەی ئۆنلاین .

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، هێزەكانیان لە ماوەیەكی كورتدا زانیاری پێویستیان بەدەستهات بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی تۆمەتباران و دەستگیركردنیان، سەرئەنجام توانرا گروپێكی سێ كەسی دەستگیربكەن، كاریان فرۆشتنی ئامێرەكانی قۆپیكردن بووە و دەستگیرا بەسەر چەند ئامێر و كەرەستەی قۆپیكردن.




PM:08:52:01/06/2023