" لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم کراوە "


ئەم دوانیوەڕۆیە لە کۆبوونەوەی چواچێوەی هەماهەنگی کە هەردوولایەنی کوردیش ئەندامن تیایدا لەسەر ٨٠٪ کێشەکان رێککەوتوون و بەیانی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بڕیاری لەسەر دەدرێت".

وائیل ئەلریکابی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" سودانی سەرۆک وەزیر، لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەتەوە، و ڕێککەوتوون سبەی یاسای بودجە پەسەند بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێژەی تێپەڕاندنی بودجە زیاترە لە ٨٠٪ چونکە ڕێککەوتن و یەکلاییبوونەوە لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکانی دیکەدا کراوە، ئەوانیش بەردەوامن لە تێپەڕاندنی، بەتایبەتی لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر دانانی بودجە وەک یەک پاکێج، بڕگەیەکە لە کارنامەی سبەینێدا”.

سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق وادەی دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی بودجەی سێ ساڵی دیاریکردووە.



PM:06:25:07/06/2023