کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرەزەیەک لە سنوری پاریزگای سلێمانی ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەمشەو چوارشەممە بوومەلەرزیەک بە گوڕی ٢.٨ پلەی رێختەر لە سنووری عەربەت و سەیدسادق ڕوویدا و لەلایەن خەڵکی ئەو ناوچانەوە هەستی پێکراوە.
چەقی بوومەلەرزەکە لە هەڵەبجەی تازە بووە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە و لەلایەن دانیشتووانی ئەو ناوچەیەوە هەستیپێکراوە.